ناس كورد_
دەسەڵاتدارانی چین حاڵەتی كەرەنتینیان بەسەر یەك ملیۆن چینیدا سەپاند لەناوەڕاستی وڵات، پاش ئاشكرابوونی سێ حاڵەتی توشبوون بە گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا "ئۆمیكرۆن".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسەكان كە "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆ كردووە (4_1_2022) حكومەتی چین دەیەوێت نەخۆشی كۆڤید سفر بكاتەوە لە وڵات، ئەمەش لە ڕێگەی توندكردنی بەندوباو لەسەر ئەوانەی كە نیشانەیان لێ دەردەكەوێت، لەم میانەیەشدا دەسەڵاتدارانی شاری "یوچو" كە دانیشتوانەكەی 1.17 ملیۆن كەسە سەرجەم دانیشتوانی شارەكەیان لە ماڵی خۆیاندا كەرەنتین كرد بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسەكە.
ئەم هەنگاوەی چین پاش ئاشكراكردنی سێ حاڵەتی توشبوون هات بە گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا؛ ئۆمیكرۆن.