کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ژمارەیەک لە ئەندامى کۆنگریسى ئەمریکا لە هەردوو پارتى دیموکرات و کۆمارى، داوا لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا دەکەن، سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنێت. . ئەو ئەندامانەى کۆنگرێسى ئەمریکا، لەو بڕوایەدان، ئەردۆگان هاوبەشییەکى مەترسیدارى لەگەڵ پووتین هەڵبژاردووە. . داواکارى ئەو ئەندامانەى کۆنگرێسى ئەمریکا لە کاتێکدایە کە ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ی ته‌مموزی 2019، وه‌زاره‌تى بەرگری توركیا ئاشكراى كرد، یه‌كه‌م كاروانى به‌شه‌كانى سیستمى به‌رگرى ئێس 400ى ڕووسى گه‌یشتونه‌ته توركیا و له‌چه‌ند ڕۆژى داهاتوتریشدا هه‌موو به‌شه‌كانى تریشى ده‌گه‌ن، به‌وه‌ش ده‌توانن به‌ته‌واوى سیستمه‌كه جێگر بكه‌ن. . میدیاکانی تورکیا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دیمەنی گەیشتنی سیستمەکەیان گواستەوە، کە لە ڕێگەی چەند فڕۆکەیەکی بارهەڵگرەوە بۆ ئەنقەرە گوازرایەوە. . به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان رووسیا و توركیا، له قۆناخی یه‌كه‌مدا سیسته‌مه‌كه راده‌ست ده‌كرێت و له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت و له چەند ناوچەیەکی باكووری كوردستان جێگیر ده‌كرێت. . هاوکات پسپۆڕە ڕووسەکان بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لە تورکیا دەمێننەوە تا سیستمەکە بە تەواوی جێگیری دەکرێت. . پیش‌تر ئەمریکا چەند جارێک هۆشداری بە تورکیاداوە کە لە کڕینی سیستمەکە پاشگەز بێتەوە بە پێچەوانەوە سزا دەدرێت. . لەگەڵ ئەوەشدا مانگى ڕابردوو كۆنگرێسى ئه‌مریكا بڕیارى سه‌پاندنى سزاى قورسى به‌سه‌ر توركیادا په‌سه‌ند كرد و داواشى له‌تڕه‌مپ كرد سزاى توند به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنیت ئەگەر له كڕینى سیستمى ئێس 400 ى ڕووسى پاشگه‌ز نه‌بێته‌وه. .