گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم بڕیاری نوێ دەردەکات

2022.01.04 - 09:03
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم بڕیاری نوێ دەردەکات

ناس کورد- 

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆببێتەوە و چەند پرسێک تاووتوێ بکات گرنگترینیان ئەوەیە کە وەرگرتنی ڤاکسین بکرێتە مەرج بۆ سەردانیکردنی فەرمانگەکان، بەڵام دیارنیە پەسەند دەکرێت یاخود ڕەتدەکرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی نوێترین گۆڕاوی کۆرۆنا "ئۆمیکرۆن" لە بەشێک لە وڵاتانی جیهان، ئەگەرچی هێشتا نەگەیشتووەتە عێراق و هەرێم، بەڵام ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی دۆخەکە کۆدەبێتەوە. 

 

ناس کورد زانیویەتی، لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێک تاووتوێ دەکرێت، یەکێک لەوانە ئەوەیە کە ئایا وەرگرتنی ڤاکسین بکرێتە مەرج بۆ سەردانیکردنی فەرمانگە حکومییەکان یاخود نا و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری لەسەر دەدرێت. 

 

هاوکات لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە باس لەوە دەکرێت کە وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە بکرێتە مەرج. 

 

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم (دووشەممە 3-1-2022) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ماوەی چەند هەفتەیەکە ژمارەی توشبووانی رۆژانەی کۆرۆنا بەرەو دابەزین چووە، بەڵام ناتوانین بڵێین کۆرۆنا کۆتایی هاتووە و پێشبینی شەپۆلی نوێ دەکرێت."   

  

وتیشی، "هەروەها سەرهەڵدانی گۆڕاوی نوێی کۆرۆنا (ئۆمیکرۆن) پێشبینیکراوە و چاودێری دۆخەکە دەکەین تا ئەوەی ئەگەر حاڵەتێک هەبێت ئاشکرای بکەین."   

 

وەزیری تەندروستیی هەرێم باسی لەوەشکرد، "تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی ئۆمیکرۆن لە هەرێم تۆمارنەکراوە، لە پەیوەندیداین لەگەڵ تەندروستیی جیهانی بۆ ئەوەی هەر حاڵەتێک هەبێت ئاشکرای بکەین."   

  

ڕوونیشیکردەوە، داوا لە هاووڵاتیان دەکەن خۆیان بە ڤاکسینی کۆرۆنا خۆیان بکوتن، چونکە زۆرینەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە ئەوانەن کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە.