ناس کورد-
بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بەهاوکاری پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سۆران دوو تۆمەتباریان بەناوەکانی (ڕ. م. ع.) و (ش. ب. ع.) دەستگیر کرد "بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل لە جۆری (تۆیۆتا پیک اب هایلۆکس) لە گەڕەکەکانی شادی و ئاری."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پۆلیسی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا (3ی کانونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "تۆمەتباران دوای دەستگیرکردنیان دانیننا بە تاوانەکەیان و یەکێک لە تۆمەتبارەکان هەڵدەستا بە دزینی ئۆتۆمبێلەکە و ئەویتریان ئۆتۆمبێلەکەی ساغ دەکردەوە واتە (دەیفرۆشتەوە)، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بە پێی ماددە (446) لە یاسای سزادان بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی دادگا کران بۆ ئەوەی ڕێڕەوی یاسایی بەرامەبەریان بگیرێتە بەر."