ناس کورد-
بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری ھاوڵاتیانی دەکات کە لە ئەمڕۆوە بەشی مۆڵەتی شۆفێری دەستی کردووە بە پێدانی ڕاستەوخۆ بۆ مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ئاگادارییەکدا (3ی کانونی دووەمی 2021) دەڵێت، "ھەرکەسێک خوازیاری بەدەست ھێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بکات لەسنووری پارێزگای سلێمانی وئیدارە سەربەخۆکان وپارێزگای ھەڵەبجە دەتوانێت سەردانی بەشی مۆڵەتی شۆفێری بکات لەبەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی کە لەھەمان رۆژدا و لەکەمترین ماوەدا مۆڵەتەکەی وەردەگرێت."