گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چارەسەرێك دەخاتەڕوو

وەزیرێكی پارتی: كێشەیەكی گەورە بۆ كورد لە بەغدا لە پێشە

2022.01.03 - 15:43
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرێكی پارتی: كێشەیەكی گەورە بۆ كورد لە بەغدا لە پێشە

ناس كورد_

بەنگین ڕێكانی وەزیری پێشووی ئاوەدانكردنەوەی فیدراڵی لە پشكی پارتی ڕایگەیاند: بەم نزیكانە كورد كێشەی نوێنەرایەتیكردنی بۆ دروست دەبێت لە بەغدا بەهۆی كەمی ئەوانەی زمانی عەرەبی دەزانن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رێكانی كە رێكخەری پەیوەندییەكانی حزبەكەشییەتی لە گەڵ لایەنە عێراقییەكان، لە بڵاوكراوەیەكدا (3_1_2022) كە "ناس كورد" بینیویەتی هۆكاری كێشەكە دەگێرێتەوە بۆ كەمی ئەوانەی كە دەتوانن بەزمانی عەرەبی قسە بكەن لەگەڵ تێگەیشتن لە كلتوری عەرەبی. 

 

ڕێكانی داوای ئەوەش دەكات لە زانكۆكانی عێراق كوری تەرخان بكرێت بۆ خوێندكارانی هەرێمی كوردستان لە دەرەوەی مەرج و بەندوباوەكان لەگەڵ دابینكردنی بژێوییان و بەپێچەوانەشەوە.