گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

جهان صنعت: یەك رێگا لەبەردەم ئێراندا هەیە

2022.01.03 - 14:55
App store icon Play store icon Play store icon
جهان صنعت: یەك رێگا لەبەردەم ئێراندا هەیە

ناس کورد-

رۆژنامەی "جهان صنعت" ی ئێرانی جەختی كردەوە پێشنیاری ئەمەریكا بۆ ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی 60% بەرامبەر ئازادكردنی بڕێك لە یەدەگی نەختینەیی ئێران، چارەسەرێكی لۆژیكییە بۆ ئێستا و تەنها چارەسەری گونجاوی بەردەستیش دابەشكردنی كێشەكانە بۆ قۆناغ و چارەسەركردنیانە هەنگاو بەهەنگاو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

راپۆرتێكی رۆژنامەكە (3_1_2022) كە "ناس كورد" بینیویەتی باس لەوە دەكات چاری تر نییە بۆ كێشەكانی ئێران و ئەمەریكا چارەسەری قۆناغ بەقۆناغ نەبێت و پێشنیارەكەی ئەمەریكاش چارەسەرێكی لۆژیكی و مامناوەندە ئەگەر بڕی پارەی ئازادكراوی ئێران بەوردی دیاری بكرێت بەرامبەر ڕاگرتنی پیتاندن بەڕێژەی 60%.

 

لەم بارەیەوە شارەزا لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان عەلی بیگەدلی بە رۆژنامەكەی ڕاگەیاندووە، بەهۆی بەرفراوان بوونی سنوری كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوولا، باشترە رێگای قۆناغبەندی پەیڕەو بكرێت بۆ چارەسەركردنیان.