گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

شەپۆلێکی دیکەی بەفر و بارانبارین ڕاگەیەنرا

2022.01.03 - 14:21
App store icon Play store icon Play store icon
شەپۆلێکی دیکەی بەفر و بارانبارین ڕاگەیەنرا

ناس کورد- 

کەشناسێکی کورد ڕایگەیاند، درەنگانی شەوی سێشەممە شەپۆلێکی دیکەی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ڕۆژی چوارشەممە کۆتایی دێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەکان، سبەی سێشەمە 4-1-2022، ئاسمانی ھەرێم بە زۆری نیمچە ھەوراوی دەبێت لەگەڵ مانەوەی تەم و مژ تا کاتەکانی پێش نیوەرۆ، لە درەنگانی شەودا بۆ کاتەکانی بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری لاوازی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای رەش لەسەر ناوچەکە پێشبینی ھاتنی شەپۆلێکی لاواز و کورت خایانی بەفر و بارانبارین دەکرێت کە خۆی لە نمە باران بۆ بارانێکی مامناوەندا دەبینێتەوە لەگەڵ دابەزینی ئاستی بەفر بارین بۆ سەنتەری قەزا و ناحیەی ناوچە شاخاوییەکان لە بەرزی ١٠٠٠ بۆ ١١٠٠ مەتر لە ئاستی رووی دەریا و رێژەی بەفرەکە لەنێوان ٠.٤ بۆ ٢ سانتیمەتر دەبێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەرزترین پلەکانی گەرما لەسبەیدا بەرێژەی ١ تا ٣ پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە و بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ٩ پلە، ھەولێر ١١ پلە، دھۆک ٩ پلە، ھەڵەبجە ١٠ پلە، کەرکوک ١٢ پلە ) لەناوچەکانی گەرمیان لە نێوان ١٣ بۆ ١٤ پلە دەبێت لە سنوری ئیدارەی راپەرین لەنێوان ٨ بۆ ٩ پلە دەبێت ." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "کاریگەری ئەم شەپۆلە ماوە کورتە لە پێش نیوەرۆی رۆژی چوارشەممە 5 -1-2022، کۆتایی پێدێت و کەش سەقامگیر دەبێتەوە." 

 

ئەو کەشناسە دەڵێت، "  تا رۆژانێ ١٠ و ١١ی ئەم مانگە لە ئەنجامی جێگیربوونی بەرزەپاڵەپەستۆی تورکیا لەسەر ناوچەکە کەش بە سەقامگیری دەمێنێتەوە و ئاسمانی ناوچەکەش بە زۆری ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرێژەی ٤ تا ٦ پلە بەرزدەبنەوە."