گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ژمارەی قوربانیانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لەساڵی ڕابردوو بڵاوکرایەوە

2022.01.03 - 13:44
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەی قوربانیانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لەساڵی ڕابردوو بڵاوکرایەوە

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا 662 هاووڵاتی بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە و حەوت هەزار و 120 هاووڵاتیش بریندار بوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەسعەد مەلا كەریم، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا (دووشەممە 3-1-2022) رایگەیاند، ساڵی رابردوو 122 هەزار ئۆتۆمبێلی نوێ تۆماركراون، ئێستا زیاتر لە یەك ملیۆن و 961 هەزار ئۆتۆمبێل لە كوردستان هەیە، هەروەها یەك ملیۆن و 900 هەزار مۆڵەت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەر لە ساڵی 2021دا چوار هەزار و 119 رووداو روویانداوە، بەهۆیانەوە 662 هاووڵاتی گیانیان لە دەستداوە و حەوت هەزار و 120 کەسیش بریندار بوون، بە بەراورد بە ساڵی 2020 ژمارەكان بەرزترن، هەروەها ملیۆنێك و 850 هەزار سەرپێچی یاساكانی هاتوچۆ روویانداوە.

 

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێم باسی لەوەشکرد، "سەركێشی و بەكارهێنانی مۆبایل لەناو ئۆتۆمبێل و پابەند نەبوون بە رێنماییەكانی هاتوچۆ و چەندین هۆی تر، هۆكارن بۆ زیاد بوونی رێژەی سەرپێچییەكان و بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەكان."