ناس کورد-
وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا پڕۆژەی بەستنی پێوەری زیرەک بە یەکجاری کۆتایی دێت و دەشڵێت، پرۆسەی بە تایبەتیکردنی بەشی دابەشکردنی کەرتی کارەبا، لە ماوەی ئەمساڵدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێم (دووشەممە 3-1-2022) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی کارەبا لە ساڵی 2022، بە سەرپەرشتی وەزیری کارەبا بە دەرکردنی ژمارەیەک بڕیار و راسپاردە بەڕێوەچوو.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە بڕیارەکان پێکهاتوون لەمانە:
١ - پلان و بەرنامەکانی ساڵی نوێی وەزارەت خرانەڕوو، کە لە دەیان پرۆژەی دانانی وێستگە، راکێشانی هێڵی کارەبا و زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لەوانە بە وزەی خۆر و هیدرۆپاوەر پێک دێن.
٢ - پرۆژەی پێوەری زیرەک تا ئێستا 80% تەواو بووە، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ بە یەکجاری بە کۆتایی دێت.
٣ - هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچییەکانی سەر تۆرەکانی کارەبا دەست پێ دەکرێتەوە. سیستەمی دەستنیشانکردنی سەرپێچییەکان لە تۆڕی پێوەری زیرەک کارا دەکرێت.
٤ - لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی هاوبەشانی کارەبا، پێویستە 300 هەزار پێوەری دیکەش دابنرێت.
٥ - پرۆسەی بە تایبەتیکردنی بەشی دابەشکردنی کەرتی کارەبا، لە ماوەی ئەمساڵدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.