گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

داهاتی وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاشکرا کرا.. بووەتە سێ هێندە

2022.01.03 - 10:05
App store icon Play store icon Play store icon
داهاتی وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاشکرا کرا.. بووەتە سێ هێندە

ناس کورد- 

وەزارەتی کارەبای هەرێم ژمارەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا و داهاتی کارەبای لە نێوان ساڵانی 2018 تا 2021 بڵاوکردەوە و دەلێت، لە ساڵی 2021، زیاتر لە سێ کاتژمێر کارەیان زیاد کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا وەزارەتی کارەبای هەرێم (دووشەممە 3-1-2022) ڕایگەیاند، لە ساڵی 2021 بەراورد بە ساڵی 2018، بەرهەمهێنانی کارەبا نزیکەی 26% بەرز بووەتەوە، هەروها ژمارەی هاوبەشانی کارەبا نزیکەی 21% زیاد بووە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەروەها کاتەکانی پێدانی کارەبا 3 کاتژمێر و 3 خولەک زیادی کردووە کە دەکاتە زیاتر لە 22%."

 

بەگوێرەی ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی کارەبا، داهاتی وەزارەتەکە لە ساڵی ڕابردوو 825 ملیار دینار بووە و بەراورد بە 2018، 536 ملیار زیادی کردووە . 

 

No photo description available.