گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’کێشەکە لەسەر وەستانى ئۆتۆمبێل بووە’’

سێ تۆمەتبارى کوشتن و بریندارکردنى دوو براکەى بەردەڕەش دەستگیرکران

2022.01.02 - 22:18
App store icon Play store icon Play store icon
سێ تۆمەتبارى کوشتن و بریندارکردنى دوو براکەى بەردەڕەش دەستگیرکران

ناس کورد-

پۆلیسى دهۆک دەستگیرکردنى سێ تۆمەتبارى راگەیاند لەسەر کوشتنى گەنجێک و بریندارکردنى براکەى، بەهۆى دروستبوونى شەڕ لەسەر وەستاندنى ئۆتۆمبێل.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس، سێ تۆمەتبارى رووداوەکە دەستگیرکراون بەپێی ماددەى 406 ى تایبەت بە کوشتن.

 

وتەبێژى پۆلیسى دهۆک لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان باسى لەوەکرد، بەپێی لێکۆڵینەوەى سەرەتایی کێشەى نێوان ئەو دوو خێزانە لەسەر وەستانى ئۆتۆمبێل بووە بەڵام لێکۆڵینەوە بۆ زانینى وردەکاریی زیاتر بەردەوامە، ئەو دوو خێزانە 10 رۆژ لەمەوبەر کێشەیەکى دیکەیان هەبووە و چارەسەرکراوە.

 

بەوتەى پۆلیس، شەڕەکە کاتژمێر سێی پاش نیوەرۆ لەنێوان دوو خێزانى دراوسێی یەکتریدا لە بەردەڕەش روویداوە.  لەشەڕەکەدا کەسێکى 35 ساڵان بەناوى (ع . ع) کوژراوە و برایەکیشى برینداربووە، پۆلیس سەرقاڵى لێکۆڵینەوەیە لەرووداوەکە.