ناس کورد-
پارێزگارى هەولێر رایگەیاند، گرتەى ڤیدیۆى گێچەڵکردن بە ژنان لەسەرى ساڵدا لەو شارە نەبووە و بۆ هەر حاڵەتێکى لەو شێوەیە رێکارى توند دەگرنەبەر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی گرتەیەکى ڤیدیۆی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و دەوترێت لەهەولێر روویداوە، کەسێک دەردەکەوێت کە گێچەڵى سێکسى بەژنێک دەکات کە چەند منداڵێکى لەگەڵدایە.
ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر لە لێدوانێکى تەلەفزیۆنیدا بۆ کەناڵى رووداو وتى "ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە بڵاوبوونەتەوە و تێیدا دەردەکەوێت گێچەڵ بە ئافرەتان دەکرێت لە هەولێر نین، دڵنیایی دەدەین کە ئەگەر رووداوێکی نەخوازراوی لەو شێوەیە رووبدا، رێکاری تووند دەگرینە بەر".
لاى خۆیەوە، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی وتى "تاوەکو ئێستا دڵنیانین لەوەی کە ئەو شوێنە سلێمانییە یاخود نا، بۆ دڵنیابوونیش، دەبێ سکاڵا تۆماربکرێت."