گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

یەکێتى قسەى نوێ لەسەر پۆستى پارێزگارى کەرکوک و داواى پارتى دەکات

2022.01.02 - 20:08
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى قسەى نوێ لەسەر پۆستى پارێزگارى کەرکوک و داواى پارتى دەکات

ناس کورد-

بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی رایگەیاند، دوای پێکهێنانی حکومەتی عێراق، بەفەرمی داوای پۆستی پارێزگاری کەرکوک دەکەن و تا ئێستا پارتى بەفەرمى داواى ئەو پۆستەى نەکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 ڕەوەند مەلا مەحمود بە دەنگى ئەمەریکاى وت "پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئیستیحقاقی کوردە و کوردیش کار بۆ وەرگرتنی دەکات، گەر پەرلەمان کۆبوویەوە و حکومەت پێکهێنرا، بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ هەر لایەنێکی سیاسی، یەکێک لە خاڵەکانمان پۆستی پارێزگاری کەرکوکە."

 

جەختیشیکردەوە"جگە لە کەرکوک، پۆستی پارێزگار لە هیچ پارێزگایەکی عێراق بە وەکالەت بەڕێوەنابرێت، بۆیە دەبێت ئەم کێشە چارەسەر بکرێت."

 

لە مانگی 10 ی ساڵی 2017 ەوە، پۆستی پارێزگاری کەرکوک لەلایەن ڕاکان جبوریەوە بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێت، هەرچەندە ناوبراو لە دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا و لە بازنەی 3 ی کەرکوک دەنگی پێویستی بۆ بوون بە پەرلەمانتاری عێراق بەدەستهێناوە، بەڵام پێناچێت پۆستی پارێزگاری کەرکوک بەجێبهێڵێت و وەکو پەرلەمانتار سوێندی یاسایی بخوات، لەو بارەیەوە ڕەوەند مەلا مەحمود وتی"پارێزگاری کەرکوک نیەتی ڕۆیشتنی هەبێت بۆ پەرلەمانی عێراق یان نە، لای ئێمە گرنگ نیە، ئێمە پۆستی پارێزگاری کەرکوک بە ئیستیحقاقی خۆمان دەزانین و کار بۆ وەرگرتنی دەکەین."

 

هەرچەندە بەشێک لە بەرپرسانی پارتی خواستی خۆیان بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک ناشارنەوە، بەڵام بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی ڕەتیدەکاتەوە پارتی بەفەرمی داوای ئەو پۆستەی کردبێت، وتی"پارتی بەفەرمی داوای پۆستی پارێزگاری کەرکوکی نەکردووە، هەندێک خەڵک لەخۆیەوە لێدوانی لەسەر ئەو بابەتە داوە، ئێمە و پارتی تا ئێستا یەک تیمین بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتەکانی میللەتەکەمان."