ناس کورد-
پۆلسی گەرمیان ڕایگەیاند، لە گەڕەکی ئاوارەکانی قەزای کەلار کچێک فیشەکی بەخۆیەوە ناوە و دوای ڕەوانەکردنی بە نەخۆشخانە، گیانی لەدەست دا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلی جەمال قدووری لە ڕاگەیەندراوێکدا (2-1-2022) بڵاویکردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گەڕەکی ئاوارەکانی قەزای کەلارەوە کچێکی تەمەن 15ساڵان بەناوی (ب - و - ع ) هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە برینداربووبوو.
بەوتەی کەسوکارەکەی بۆ پۆلیس، ئەو کچە هیچ کێشەکی نەبووە لەماڵەوە بەدەمانچەکەی باوکی فیشەکی بەخۆیەوە ناوە.
پۆلیسی گەرمیان دەشڵێت، دوای چارەسەری خێرا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا، بەڵام پێش گەیشتنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پۆلیس چووەتە شوێنی ڕوداوەکەو لەسەر چۆنێتی و هۆکاری خۆکوشتنی ناوبراو دەستی بە لێکۆڵینەوە کردوە.