ناس کورد-
توێژینەوەیەكی زانستی ئاشكرای دەكات، ئەگەر مەترسی گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا "ئۆمیكرۆن" نیوەی مەترسی "دەلتا" بوایە ئەوە سیستمە تەندروستییەكان دەرەقەتی نەدەهاتن و ئەم گۆڕاوەش سەرەتای ئاماژەیە بۆ گۆڕانی پەتای كوشندە بۆ درمی بڵاو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
توێژینەوەكە كە بەشی ڤایرۆسەكانی زانكۆی پۆلۆنیای ئیتالیا ئەنجامی داوە و "ناس كورد" پوختەكەی دیوە (2_1_2022) باس لەوە دەكات، گۆڕاوە نوێیەكە دەسپێكی گواستنەوەی مرۆڤایەتییە بۆ قۆناغی درمی باوی نیشتەجێ.
شارەزایان پێیان وایە پەلەكردن لە وەرگرتنی ژەمی یەكەم و وەرگرتنی ژەمەكانی تر بۆ ئەوانەی وەریانگرتووە رۆڵی كاریگەری هەیە لە كەمكردنەوەی مردن و باشبوونەوە لە توشبوون.
توێژینەوەكەش ئەوەش دەردەخات، ڤایرۆسەكەی وهان توانای زۆری لەدەستداوە لە پەرەسەندندا سەرباری خێرایی بڵاوبوونەوەی و خۆدزینەوەی لە سیستمی بەرگری لەش، تا ئێستاش ڤاكسینەكان توانایان هەیە بەرگری بكەن و بەرەنگاری ببنەوە.
زاناكان مژدەی ئەوە دەدەن هێڵی دووەمی بەرگری لەش كە لەناو خانەكاندان نەك سوڕی خوێن توانای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەكەی هەیە.