ناس کورد-
بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام سبەینێ دووشەممە (3-1-2022) ئاسمان هەور و باران دەبێت و لە کاتەکانی بەیانیدا باران و بەفر لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت، ئاستی بارن و بەفریش لە هەندێک ناوچە زیاتر دەبێت، لە ئێوارەدا کاریگەری بەفر و باران کۆتایی دێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە