گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵام چۆن؟!

دوای 33 ساڵ لە ڕفاندنی.. لەڕێگەی کێشانی نەخشەیەکەوە گەڕایەوە بۆلای دایک

2022.01.02 - 09:51
App store icon Play store icon Play store icon
دوای 33 ساڵ لە ڕفاندنی.. لەڕێگەی کێشانی نەخشەیەکەوە گەڕایەوە بۆلای دایک

ناس کورد-

لەڕێگەی نەخشەیەکەوە کە لە مێشکی خۆیدا هەڵیگرتبوو، گەنجێکی چینی توانی دوای 33 ساڵ لە ڕفاندنی، بگەڕێتەوە گوندەکەی خۆی و بە دایکی شاد بێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لی گینگۆی تەمەنی چوار ساڵان بوو کاتێک کەسێک لە بەردەم ماڵی خۆیاندا فڕاندی و فرۆشتی بە باندێکی بازرگانیکردن بە منداڵەوە.

ڕۆژی 24ی کانونی یەکەمی 2021، لی گینگۆی نەخشەیەکی لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی چین بڵاوکردەوە بە ناوی "دوین"، لی گینگۆی خۆی نەخشەکەی کێشابوو.


هەرزوو پۆلیس بەراوردی نەخشەکە و ئەو گوندەیان کرد کە ژنێکی تێدا دەژی کە 30 ساڵ لەمەوپێش منداڵێکی فڕێنراوە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی DNA، دەرکەوت ئەوان کوڕ و دایکن کە لە هەرێمی یونان لە باشوری ڕۆژئاوای چین دەژین.



چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی دیمەنی مێژوویی بەیەکگەیشتنەوەی ئەو دایک و کوڕە نیشان دەدات کاتێک لی گینگۆی سەرەتا دەمامکی دایکی لادەدات بۆئەوەی دایکی ببینێت پێشئەوەی هەردووکیان دەست بە گریان بکەن و باوەش بە یەکدا بکەن.



لی گینگۆی لە بڵاوکراوەکەیدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی "دوین" نوسیبوی، "33 ساڵ من چاوەڕێ دەکەم، ئەمەش نەخشەیەکە کە لە یادەوەرییەکانی مێشکمەوە کێشاومە، ئێستا ئیتر کاتی بڵاوکردنەوەیەتی."



دەشڵێت، "سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم کە هاوکار دەبن بۆ دۆزینەوەی خێزانەکەم."


ساڵی 1989، لی گینگۆی لە ناوچەیەکی نزیک شاری چاوتونگ فڕێنراوە و دواتر فرۆشراوە بە خێزانێک کە هەزار و 800 کم لە ناوچەکەی خۆیەوە دور بوون.


دوای بێئومێدبوونی، لی گینگۆی پەنا دەباتە بەر ئینتەرنێت، لە یادەوەرییەکانی مێشکییەوە نەخشەی گوندەکەی دەکێشێت کە تێیدا قوتابخانەیەک، دارستانێکی حەیزەران و گومێکی بچوکی تێدایە.

رسم بخط اليد لما يشبه قرية

ڕفاندنی منداڵان لە چین دەگمەن نییە و بووەتە دیاردە، لە ساڵی 2015دا و بەپێی ئامارە فەرمییەکان، نزیکەى 20 هەزار منداڵ ڕفێنراون.

me_ga.php?id=4872