گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پێشبینییەک بۆ باران و بەفر بارین

2022.01.01 - 21:08
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەک بۆ باران و بەفر بارین

ناس کورد- 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەینێ یەکشەممە لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم ئەگەری باران بارین هەیە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی رایگەیاند، "لە ئەنجامی کاریگەری لاوازی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست سبەی یەکشەممە 2 - 1 - 2022، ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ و کەمێک پەڵە ھەوری دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی شەودا ئەگەری بارانێکی کەم بۆ مامناوەندی پچر پچر دەبێت، لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " بەرزترین پلەکانی بەرێژەی ١ سیلیزی بەرزدەبنەوە و بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ١٢ پلە، ھەولێر ١٣ پلە، دھۆک ١٢ پلە، ھەڵەبجە ١٢ پلە، کەرکوک ١٥ پلە ) لەناوچەکانی گەرمیان لە نێوان ١٧ بۆ ١٨ پلە دەبێت لە سنوری ئیدارەی راپەرین لەنێوان ١١ بۆ ١٢ پلە دەبێت."