گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بخوێنەوە

پێشبینییەك بۆ موچەی مانگی داهاتوو دەکرێت: لێبڕین دێتەوە؟!

2022.01.01 - 13:14
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەك بۆ موچەی مانگی داهاتوو دەکرێت: لێبڕین دێتەوە؟!

ناس کورد-

عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، گرفتەکە موچەی ئەم مانگە نییە بەتەنیا، بەڵکو بەستنەوەی موچەیە بە 200 ملیاری بەغدا و نەگەڕاندنەوەی داھاتی ناوخۆ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی حەمەساڵح لە فەیسبوکی خۆی (1ی کانونی دووەمی 2021) نوسیویەتی، "نیەتێک دروست بووە بڵێن بەغدا پارە ببڕێت لێبڕین دێتەوە، واتە گرفتەکە تەنیا مانگی دوازدە نییە، دراسەکەیان بۆ ئەوەیە مانگی یەک بەغدا 200 ملیاری بڕی، ئەمان چی بکەن!"

 

دەشڵێن، "تەنیا کارەبای سلێمانی مانگی پێشوو 73 ملیار بووە! بەڵام ھەموو سنوری یەکێتی 70 ملیار تەمویلی موچە دەکات!"

 

عەلی حەمەساڵح باسی لەوەشکردووە کە "ئیبراھیم خەلیل و حاجی ئۆمەران مانگی پێشوو نزیک 110 ملیار دینار بووە، ھەموو سنوری پارتی 93 ملیار تەمویلی موچە دەکات، باشماخ و پەروێزخانیش 50 ملیار دینار داهاتیان هەبووە، ئەوە جگە لە باج و ڕسوماتەکانی تر".