گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسی زانیاری دەدات

وردەکاری کوشتنی گەنجێک لەلایەن هاوڕێکەیەوە لە سەری ساڵدا

2022.01.01 - 11:18
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاری کوشتنی گەنجێک لەلایەن هاوڕێکەیەوە لە سەری ساڵدا

ناس کورد-

شەوی ڕابردوو لە شارۆچکەی قەسرێ لە دەڤەری باڵەکایەتی گەنجێک لەلایەن هاوڕێیەکی خۆیەوە بە چەقۆ کوژرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆلیسی سۆران لە ڕوونکردنەوەیەکدا (1ی کانونی دووەمی 2021) دەڵێت، کاتژمێر 1ی شەو بەشی پۆلیسی چۆمان/بنکەی پۆلیسی قەسرێ ئاگادار کراونەتەوە بە بوونی تەرمی هاوڵاتیەکی دانیشتوی ناحیەی قەسرێ، "تیمەکانمان دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دوای لێکۆلێنەوە توانرا بەماوەیەکی کورت تۆمەتباری ڕوداوەکە دەستگیربکرێت."

 

دەشڵێت، "لەسەر فەرمانی بەرێز دادوەر بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عراقی بەندکراو تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی کرا لە نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران".

 

پۆلیسی سۆران جەختی کردووەتەوە کە "ئەم ڕووداوە بەهۆی دەمەقاڵێ بووە لە نێوانیان کە هاوڕێی یەکتری بوون".

 

گەنجەکە ناوی "ڕەسول محەمەد بورەیی"ـە و تەمەنی 20 ساڵە.