گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’جەنگەکە لە بەردەرگایە’’

ڕاپۆرتێک سیناریۆیەکی ترسناک بۆ جەنگی جیهانی سێیەم دادەڕێژێت

2022.01.01 - 09:56
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێک سیناریۆیەکی ترسناک بۆ جەنگی جیهانی سێیەم دادەڕێژێت

ناس کورد-

ڕاپۆرتێک پێشبینی شێوازی جەنگی جیهانی سێیەم دەکات کە هەمووان لەسەر ئەوە کۆکن جیاواز دەبێت لەوانەی پێش خۆی و دەڵێت، موشەکی خێراتر لە دەنگ و هێرشی ئەلیکترۆنی گرنگترین ئامڕازەکانیەتی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شارەزایانی ڕۆژئاوا لە ڕاپۆرتەکەدا کە ماڵپەڕی BBCی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە و "ناس کورد" بینیویەتی دەڵێن، "جەنگی داهاتوو زۆر بە چڕی ئەو جۆرە موشەکانەی تێدا بەکاردەهێنرێت کە خێراییەکەیان 27 جار لە خێرایی دەنگ زیاترە، هەروەها لە چەند چرکەیەکدا ئینتەرنێتیش دەپچڕێنێت."

 

دەشڵێت، "تەکنەلۆجیا گۆڕەپانی سەرەکی جەنگەکەیە و ئامڕازێکی سەرەکی دەبێت لە جەنگی جیهانی سێیەمدا، لەئێستاشدا ڕوسیا و چین پارەیەکی زۆر لەو بوارەدا خەرج دەکەن."

 

مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوو، ڕوسیا لەڕێگەی موشەکێکەوە یەکێک لە مانگە دەستکردەکانی لە ئاسمان تێکشکاند، هاوشێوەی ئەوەش، چین لە تشرینی یەکەمی ڕابردوودا "چەکێکی نهێنی" تاقی کردەوە کە دەتوانێت بە خێرایی 33 هەزار کم لە کاتژمێرێکدا بە چواردەوری زەویدا بسوڕێتەوە و هەر خاڵێکی لەسەر زەوی بوێت بیپێکێت لە ماوەی چەند خولەکێکدا.


وڵاتانی ڕۆژئاواش بە بەردەوامی سەرقاڵی ئەو بابەتەن، بۆ نمونە، بەریتانیا بودجەی چەکە تەقلیدییەکانی کەمکردووەتەوە و لە بەرامبەردا بودجەی تەکنەلۆجیای دیجیتاڵی و زیرەکی دەستکرد و ئاسایشی ئەلیکترۆنی زیاد دەکات.


پێش مانگێک، لیندی کامیرون، بەڕێوەبەری ناوەندی نیشتمانی بۆ ئاسایشی ئەلیکترۆنیی بەریتانیا هۆشداری دا لە هێرشی ئەلیکترۆنی بۆسەر وڵاتەکەی.

 

وتیشی، "ئێمە دەزانین کە هاککەرەکانی ڕوسیا و وڵاتانی دراوسێ بەرپرسن لە زۆربەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان لەدژی بەریتانیا."

 

شارەزایان پێیان وایە ئەگەر کارە دوژمنکارییەکان لەدژی یەکتر فراوانتر بن، ئەوە وڵاتانی تێوەگلاو کار بۆ پچڕاندنی ئینتەرنێت لە دوژمنەکەیان دەکەن، ئەوەش لەڕێگەی بە ئامانجگرتنی مانگە دەستکردەکانی تایبەت بە ئینتەرنێت یاخود کێبڵە زەبەلاحەکانی دابینکردنی ئینتەرنێت لەژێر دەریاکاندا.