ناس کورد-
بنەماڵەى توانا سەگرمە و بنەماڵەى مامۆستاکە رێککەوتن لەسەر چارەسەرى کێشەى نێوانیان، ئەوەش دواى ئەوەى توانا و ژمارەیەک کەس بە جلى سەربازییەوە لە قوتابخانەیەکى سلێمانى هێرشیان کردە سەر مامۆستایەک و کوڕەکەى، ئەوەش کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەسێک بەناوى بنەماڵەى توانا سەگرمە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا وتى "ئەو رووداوە بە رێکەوت روویداوە، ئێستاش لایەنى بەرانبەر لێمان خۆش بوون و کێشەکە کۆتایی هات".
لاى خۆیانەوە، بنەماڵەى مامۆستاکە جەختیان کردەوە رووداوەکە لەنێوان دووکەس روویداوە و پەیوەندى بە هێزەوە نییە و کێشەکە چارەسەر کراوەو لەئاسایش دادەخرێت.
هەفتەى رابردوو ڤیدیۆى هێرشکردنە سەر مامۆستایەک و کوڕەکەى لەقوتابخانەیەکى سلێمانى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى تەنى و کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە، دواتریش ئاسایشى سلێمانى تۆمەتبارانى رووداوەکەى دەستگیرکرد، پێش ئەوەى بەبڕیارى دادوەر ئازاد بکرێن.