گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکگرتوو داواى هەڵوەشاندنەوەى بڕیارى دورخستنەوەى سەید ئەحمەد دەکات

2021.12.31 - 19:41
App store icon Play store icon Play store icon
یەکگرتوو داواى هەڵوەشاندنەوەى بڕیارى دورخستنەوەى سەید ئەحمەد دەکات

ناس کورد-

 

دەزگای زانایان و زانستە شەرعییەکانی یەکگرتوو داواى هەڵوەشاندنەوەى بڕیارى دورخستنەوەى سەید ئەحمەد پێنجوێنى دەکات لەوتاربێژى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى دەزگاکە، مامۆستا سەید ئەحمەد "بەتۆمەتی قسەکردنی لەسەر گەندەڵیەکانی حکومەت و  پارێزگاری لە بەهاباڵاکان و حەق بێژى دورخراوەتەوە".

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

زۆر بەداخەوە ئەمڕۆ بڕیاری دوورخستنەوەی شێخی ووتار بێژان جەنابی دکتۆر سید ئەحمەد پێنجوێنی مان بیست. لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف . بەتۆمەتی قسەکردنی لەسەر گەندەڵیەکانی حکومەت وپارێزگاری لە بەهاباڵاکان و  ووتنی حەق بیژی، ئێمە لەدەزگای زانایان و زانستەشەرعیەکانی یەکگرتوو، ئەوپەڕی ناڕەزایەتی خۆمان لەو بڕیارە دەردەبڕین وبەکارێکی  ناشیرین و خراپی دەزانین ،، کەزانایانی دڵسۆز بەخاک وخەڵکی هەرێم لەخزمەتکردن دووربخرێنەوە و دەرگا ئاوەڵا بکرێت بۆ گەندەڵکاران، چونکە دەبێتە دروست بوونی پشێوی و تێکچونی زیاتری شێرازەی خەڵک و حکومەت و هەرێمەکەمان . بۆیە جەخت دەکەینەوە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە  و پارێزگاری لەشکۆی زانایان و ووتاربێژان دەکەین 

 

دەزگای زانایان و زانستە شەرعیەکانی یەکگرتوو

2021/12/31