گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێتى داواى ’’ئاشتبوونەوەى گشتى’’ دەکات

2021.12.31 - 15:00
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى داواى ’’ئاشتبوونەوەى گشتى’’ دەکات

ناس کورد-

 

مەکتەبی سیاسی یەکێتى داواى "ئاشتبوونەوەى گشتى" و یەکڕیزى لایەنەکان دەکات بۆ زامنكردنی مافە دەستورییەكانى هەرێم لە چوارچێوەى عێراقدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەکتەبی سیاسی یەکێتى لەپەیامێکدا بەبۆنەى ساڵى نوێوە ئاماژەى بەوەکردووە "ساڵی نوێ  بكەینە ساڵی بوژانەوەی زیاتر لەهەمو بوارەكاندا  و ببێتە ساڵی یەكڕیزیی و یەكدەنگیی  گەلەكەمان وحزبەكان بۆ زامنكردنی مافە دەستورییەكانی گەلی كوردستان لەعیراقی  فیدراڵدا كە   ئاشتبونەوەی گشتیی دەستپێكەكەی بێت".



دەقى پەیامەکە:

 

 كۆمەڵانی  خەڵكی  كوردستان ، بە بۆنەی هاتنی ساڵی ٢٠٢٢ەوە  وێڕای  پیرۆزبایی گەرممان،ئومێدەوارین بە  هاریكاریی و پشتگیریی   ئێوەی  نەبەز،   تواناكانمان زیاتر بخەینە گەڕ تا  لەگشت كایەكاندا  بە كردارئەم ساڵ بكەینە ساڵی نوێبونەوە گوڕوتین بەخشین بە خەبات لە  پێناوی  دابین كردن و چەسپاندنی  خۆشگوزەرانیی گەلەكەماندا .

 

هیواداریشین  بە كۆتایی هاتنی ساڵی ٢٠٢١   لەگەڵ خۆیدا گشت ئەو نەهامەتیانەی ئەو  ساڵە و   ساڵانی تریش ڕابماڵێت .

 

هەر لەم بۆنەیەدا بە پێویستی دەزانین بۆ ڕۆحی پاكی ئەوشەهیدانەمان  كە لەكۆتاییەكانی ساڵدا لە پەلامارەكانی داعش شەهیدبون  و  بۆ ڕۆحی ئەو هاووڵاتیانەمان كە لە كارەساتە سروشتییەكاندا لە سنوری هەولێر وكەركوك  بونە قوربانی  و بۆ هاووڵاتیانەشمان كە لە ڕێگەی كۆچی ناچاریدا  گیانیانلەدەستدا  سەری ڕێز ونەوازشیان بۆ  دابنەوێنین  و هەموو  ئەوانە ببنە  دەرسێك كە ساڵی نوێ  بكەینە ساڵی بوژانەوەی زیاتر لەهەمو بوارەكاندا  و ببێتە ساڵی یەكڕیزیی و یەكدەنگیی  گەلەكەمان وحزبەكان بۆ زامنكردنی مافە دەستورییەكانی گەلی كوردستان لەعیراقی  فیدراڵدا كە   ئاشتبونەوەی گشتیی دەستپێكەكەی بێت، هەروەها  ساڵی نوێ  ببێتە  ساڵی  سەقامگیریی و   سارێژبونی گشت  زامەكانی  ساڵی رابردوومان.  

 

مەكتەبی سیاسی  یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

  ٣١ ی كانونی  یەكەمی ٢٠٢١