ناس كورد_
پارتی كرێكارانی كوردستان بڵاوی كردەوە لە شەڕی نێوان هێزەكانی و سوپای توركیا لە کوردستانی عێراق، ساڵی پێشوو سوپای تورکیا زیاتر لە دوو هەزار جار هێرشی کردۆتە سەر کوردستانی عێراق.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بە پێی راگەیندراوی بنکەی فەرماندەیی ناوەندی پەکەکە، تورکیا لە ساڵی ٢٠٢١ زیاتر لە ٢ هەزار هێرشی ئاسمانی و ٣٦٧ هێرشی کیمیایی لە دەرەوەی سنوورەکانی خۆی بەڕێوە بردووە کە بە هۆی ئەوە ٨٦١ هێزی سەربازی تورکیا و ٢٩٨ کەس لە ئەندامانی هەپەگەش گیانیان لە دەست داوە.
بە پێی ئەم راپۆرتە، تورکیا لە ساڵی ٢٠٢١، دوو هەزار و ٢٤ هێرشی ئاسمانی، ٤٢٦ هێرشی تۆپخانەیی و ٣٦٧ هێرشی کیمیایی ئەنجام داوە.
لەم راپۆرتەدا نووسراوە تورکیا پاش شکست هێنان لە ئۆپەراسیۆنی گاڕە لە هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاو لەم ناوچە بەڕێوە ببات