ناس کورد-
فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی کوردستان ڕه‌تیكرده‌وه، هیچ جۆره رێككه‌وتنێك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا كرابێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا زانا مه‌لا خالید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان (پێنجشەممە 30ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، " پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه له واده‌ی خۆی و هیچ جۆره رێككه‌وتنێك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن نه‌كراوه".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "باری ناوخۆیی هه‌ر لایه‌نێكی تر نابێت ببێته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م پرۆسه‌ی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان".