ناس کورد-
پزیشکێکی ڕووسی هۆشداری دەدات کە کەمی ڤیتامین (A) لە لەشدا زیانی بۆ چاو هەیە و دەبێتەهۆی توشبوون بە "شەو کوێری"
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
تاتیانا بۆچارۆڤا، پزیشکێکی ڕووسیە و لیکۆڵینەوەیەکی لەسەر ئەو کەسانە کردووە کە کێشەی کەمی ڤیتامین (A)یان هەیە لە لەشیاندا و دەڵێت، ڤیتامین (A) یەکێکە لە ڤیتامینە گرنگەکان بۆ بینین و دەماری چاوەکان بەهێز دەکات.
ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکەی بۆی دەرکەوتووە کە کەمی ئەو ڤیتامینە لە لەشدا دەبێتەهۆی وشکبوونەوەی چاو و گیرانی بۆرییەکان فرمێسک.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "یەکێک لە دەرەنجامەکانی کەمی ڤیتامین (A) ئەوەیە کە کەسەکە توشی شەو کوێری دەبێت و لە تاریکیدا بینینی لاواز دەبێت."
ئەو پزیشکە ڕووسیە ئاماژەی بەوەشکردووە، ڤیتامین (A) بە ئاسانی لە ئاوی سەوزەواتە تازەکان و ڕۆنی ماسی و هەروەها بەرهەمە ئاژەڵییەکان بەتایبەت جگەر بەدەستدەهێنرێت.