گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

عێراق؛ پشووی سەری ساڵ درێژکرایەوە

2021.12.30 - 16:57
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق؛ پشووی سەری ساڵ درێژکرایەوە

ناس کورد- 

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا ڕۆژێکی دیکە بۆ پشووەکانی سەری ساڵ زیاد بکات و ڕۆژی یەکشەممەش کرایە پشووی فەرمی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ئاژانسی فەرمیی عێراق (پێنجشەممە 30ی کانونی یەکەمی 2021) ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو کە دەکاتە 2ی کانونی دووەمی 2022، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت پشووی فەرمی بێت. 

 

بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش جێبەجێ دەکرێت، بەڵام بۆ هەرێمی کوردستان پێویستە حکومەتی هەرێم خۆی بڕیار لەوبارەیەوە بدات، بەپێچەوانەوە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە هەرێمی کوردستان دەوامی فەرمییە.

 

مستەفا کازمی باس لە دۆخی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا دەکات