گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەشێوەیەكی بوركانی بڵاودەبێتەوە

گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا لە 12 پارێزگای ئێران بڵاوبوویەوە

2021.12.30 - 13:30
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا لە 12 پارێزگای ئێران بڵاوبوویەوە

ناس كورد_

سەرپەرشتیاری سەنتەری زانیاری لە وەزارەتی تەندروستی ئێران محەمەد هاشمی بڵاوبوونەوەی گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنای لە 12 پارێزگای ئێرانی ڕاگەیاند. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی لێدوانی محەمەد هاشمی كە "ناس كورد" بینیویەتی (30ی كانونی یەكەمی 2021)، تا ئێستا 43 كەس لە ئێران توشی گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا بوون كە بەسەر 12 پارێزگادا دابەش دەبن، ئەم بڵاوبوونەوەیەش لەماوەی 10 رۆژدا ڕوویداوە. 

 

لە لایەكی ترەوە راشد جەزایری راوێژكاری سەرۆكی زانكۆی شەهركرد بۆ زانستە پزیشكییەكان جەختی كردەوە كۆرۆنای گۆڕاو بەشێوەیەكی بوركانی لە ئێران بڵاودەبێتەوە و گەیشتووەتە 15 پارێزگا. 

 

تا ئێستا 1800 حاڵەتی گومانلێكراوی توشبوو بە ئۆمیكرۆن لە ئێراندا هەن كە سەرجەمیان نیردراون بۆ پشكنین، ئەمەش بارگرانی زیاتر لەسەر دەزگا تەندروستییە ماندووەكانی ئێران دروست دەكات بەدەست كەمی دەرمان و زۆربوونی حاڵەتەكانی توشبوونەوە.