ناس کورد-
بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراق نۆى مانگى داهاتووى وەک وادەى یەکەم کۆبوونەوەى پەرلەمانى عێراق دیاریکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى کۆمار، بەرھەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی کانوونی یەکەمی 2021، مەرسومی کۆماری واژۆکرد و تیایدا رۆژی 9ی کانوونی دووهمی دیاریکرد که ئەنجومەنی نوێنەرانی تازه ههڵبژێردراو یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات.
هەروەها لە تویتێکیدا سەرۆککۆمار رایگەیاند "مەرسومی کۆماریم واژۆکرد تاوەکو ئەنجومەنی نوێی نوێنەران رۆژی یەکشەممە 9ی کانوونی دووەمی 2022 کۆببێتەوە، ھیوادارم ئەم ھەنگاوە ببێتەمایەیی پێکھێنانی حکومەتێکی کارای کاریگەر بە ئاڕاستەی ھێنانەدی مافە نیشتمانییەکان و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی وڵات و خزمەتکردنی خەڵک، بەرەو چاکسازی ریشەیی و عێراقێکی ئارامی خۆشگوزەران".