گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

23 تیم لەسلێمانى خرانە ئامادەباشییەوە

2021.12.30 - 10:21
App store icon Play store icon Play store icon
23 تیم لەسلێمانى خرانە ئامادەباشییەوە

ناس کورد-

 

تەندروستى سلێمانى رایگەیاند، 23  تیمی تەندروستی لەشەوانی سەری ساڵی نوێ لەحاڵەتی ئامادە باشیدا دەبن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى تەندروستى، ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوە لە بۆنەی سەری ساڵ سەنتەری فریاکەوتنی خێرای (١٢٢) ی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەبێت بۆ هەر ڕووداوێکی نەخوازراو کە هاوڵاتیان و گەشتیاران پێویستیان بە خزمەتگوزاری تەندروستی بێت.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

(٢٣) تیمی تەندروستی لەشەوانی سەری ساڵی نوێ لەحاڵەتی ئامادە باشیدان

 

ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوە لە بۆنەی سەری ساڵ سەنتەری فریاکەوتنی خێرای (١٢٢) ی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەبێت بۆ هەر ڕووداوێکی نەخوازراو کە هاوڵاتیان و گەشتیاران پێویستیان بە خزمەتگوزاری تەندروستی بێت.

 

لە لێدوانێکیدا بۆ سایت و پەیجی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ( سامان نادر - ل.سەنتەری خێرای ۱۲۲) ڕایگەیاند بۆ بۆنەی سەری ساڵ سەنتەری فریاکەوتنی خێرای ۱۲۲ لەڕێگای (٢٣) تیمەوە لە ناوچەگەشتیارییەکان و شەقامی سالم و سەرجەم  مۆڵەکانی  ئەمبوڵانسەکان  بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بە هاوڵاتیان و گەشتیاران.

 

داولەهاوڵاتیانی بەڕێزیش دەکەین لەکاتی پێویستیان بەتیمی تەندروستی پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی 122