گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران ئاوى زێی بچوک بەردەداتەوە

2021.12.29 - 22:59
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران ئاوى زێی بچوک بەردەداتەوە

ناس کورد-

 

کۆمارى ئیسلامى ئیران ئاوى زێى بچوکى بەرداوەتەوە و بەهۆیەوە ئاستى ئاوەکە لەسنورى پشدەر بەرزبووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاسایشى راپەڕین لە ئاگادارییەکدا بۆ دانیشتوانى سنورەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ ئێران ئاوی زێی بچووکی کردۆتەوە لەسەدی کۆڵەسەی شاری سەردەشت.

 

دەشڵێت "بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداری هاووڵاتیان دەکەینەوە لەکاتی سەردانی کردنیان بۆ سەرزێی بچووک لەسنوری پشدەر یان ئەو گوندنشینانەی دەکەونەسەر سەرزێى بچووک ئاگادای خۆیانبن  لەڕوداوی نەخوازراو".