گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوای پشووی ساڵی نوێ کاتى دەوامى پاسپۆرتى سلێمانى و هەڵەبجە دەگۆڕدرێت

2021.12.29 - 22:51
App store icon Play store icon Play store icon
دوای پشووی ساڵی نوێ کاتى دەوامى پاسپۆرتى سلێمانى و هەڵەبجە دەگۆڕدرێت

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە دوای پشووی ساڵی نوێوە گۆڕانکاری بەسەر کاتی دەوامدا دێت لەبەڕێوەبەرایەتییەکانى پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاگادارییەکى بەڕێوەبەرایەتییەکە، کاتی جێبەجێکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان لە ڕۆژی (٢٠٢٢/١/٢)کە یەکەم ڕۆژی دەوامی ساڵی نوێیە  لە کاتژمێر (۹:٠٠)ی بەیانی تاکو (٢:٣٠)ی دوانیوەڕۆ دەبێت.

 

دەقى ئاگادارییەکە:

 

ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویستی پارێزگای سلێمانی پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی دەکەینەوە سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەو وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە (نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/١ - نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٢ کەلار - نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٣ ڕاپەڕین - نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٥ چەمچەماڵ)ی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجە  کاتی جێبەجێکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان لە ڕۆژی (٢٠٢٢/١/٢)کە یەکەم ڕۆژی دەوامی ساڵی نوێیە  لە کاتژمێر (۹:٠٠)ی بەیانی تاکو (٢:٣٠)ی دوانیوەڕۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لەکاتی دیاریکراو سەردانمان بکەن، بەمەبەستی جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان.

 

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی

پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی