ناس کورد-
بانکى ناوەندى عێراق چالاکى ژمارەیەک بانکى راگرت، تا ئەوکاتەى کارەکانیان پەرەپێدەدەن و سیولەى پێویست دابین دەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بانکەکە ( 29ی کانونی یەکەمی 2021) لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، بڕیاردراوە بە راگرتنى چالاکى بانکى ژمارەیەک بانک و پێدانى مۆڵەتى سێ مانگ وەک دوا مۆڵەت بۆ باشکردنى کارەکانیان و دابینکردنى سیولەى پێویست بۆ پابەندبوونە داراییەکامیان و زیادکردنى سەرمایەکانیان بۆ ئاستى داواکراو.
بانکى ناوەندى بەبێ ناوهێنانى بانکەکان جەختیکردووەتەوە، ئەگەر ئەو بانکانە نەتوانن ئەو کارانە ئەنجام بدەن مۆڵەتى کارکردنیان لێوەردەگیرێتەوە و رێوشوێنى یاسایی بەرانبەریان دەگیرێتەبەر.