گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

راوێژکارێکى کازمى پێدانى موچە و مینحەکانى لە 2022 یەکلایی کردەوە

2021.12.29 - 21:03
App store icon Play store icon Play store icon
راوێژکارێکى کازمى پێدانى موچە و مینحەکانى لە 2022 یەکلایی کردەوە

ناس کورد-

راوێژکارى سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ کاروبارى دارایی رایگەیاند، هیچ ترسێک نییە لەبارەى دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران لەساڵى داهاتوودا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەزهەر محەمەد ساڵح ( 29ی کانونی یەکەمی 2021) بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند "بەبێ جیاکارى هیچ ترسێک نییە لەسەر موچە بۆ ساڵى داهاتوو، ئەگەر یاساى ئیدارەى دارایی کارپێکراو رۆڵى خۆى ببینێت لە رێکخستنى داهات و خەرجییە گشتییەکان، کە پشت بە پێوەرێک دەبەستێت بۆ خەرجى بەڕێژەى 1/12 ى بودجەى ئەمساڵ".

 

وتیشى "لەسەرووى خەرجییەکانەوە دابینکردنى موچە و کرێ و مینحە و خانەنشینى و چاودێرى کۆمەڵایەتییە بەپشتبەستن بەو داتایانەى مانگانە وەزارەتەکان ئاڕاستەى دارایی دەکەن".