گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جارێكی تر پەرلەمانی بەریتانیا رێککەوتنی برێکزیتی ڕەتکردەوە

2019.03.12 - 22:37
App store icon Play store icon Play store icon
جارێكی تر پەرلەمانی بەریتانیا رێککەوتنی برێکزیتی ڕەتکردەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناس کورد-

 

جارێکی تر پەرلەمانی بەریتانیا بە زۆرینەی دەنگ رێککەوتنی پێشنیارکراوی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەی بۆ دەرچوون لە یەکێتی ئەوروپا رەتکردەوە.


کەمێک پێش ئێستا رێککەوتنی نوێی پێشنیارکراوی تێرێزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆ دەرچوونی ئەو وڵاتە لە یەکێتی ئەوروپا کە بە "بریکزیت"

ناسراوە خستە دەنگدانەوە.

 

دەنگدانەکە لە بەرژەوەندی رێککەوتنە پێشنیارکراوەکەی تێرێزا مەی نەبوو، بەشێوەیەک  391 دەنگ لە دژی درا لەبەرامبەر 242 دەنگ کە ڕێککەوتنەکەیان پەسەندکردبوو.


سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بە ئەندام پەرلەمانەکانی ڕاگەیاندبووە کە سبەینێ کۆبوونەوەیەکی دیکە رێکدەخەن لەبارەی ئەوەی ئایا دەکرێت بەریتانیا بەبێ بوونی رێککەوتن یەکێتی ئەوروپا جێبهێڵێت یاخود نا.

 

دوای ئەوەی لە مانگی حوزەیرانی 2016 زۆرینەی بەریتانییەکان دەنگیان دا بۆ جیابوونەوە لە یەکێتی ئەوروپا، ئەو وڵاتە تووشی قەیرانێکی سیاسیی بووە.

 

لە ئێستادا تێرێزا مەی دەیەوێت بە رێککەوتن لەگەڵ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ئەو رێکخراوە جێبهێڵێت، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە رێککەوتنەکە بباتە پەرلەمانی وڵاتەکەی و دەنگی زۆرینەی بۆ بەدەستبهێنێت، بەڵام تا ئێستا لەوەدا سەرکەوتوونەبووە.