گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوار رۆژ

زانکۆیەکى هەرێم پشووى سەرى ساڵى درێژکردەوە

2021.12.29 - 19:48
App store icon Play store icon Play store icon
زانکۆیەکى هەرێم پشووى سەرى ساڵى درێژکردەوە

ناس کورد-

 

ئەنجومەنی زانکۆی راپەرین رایگەیاند، پشووى خوێندن بۆ ماوەى چوار رۆژى دیکە درێژدەکرێتەوە، ئەوەش بەهۆى  کارکردنی بەردەوام لەبەشەناوخۆییەکانی زانکۆ.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى ئەنجومەنەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، دەوامی خوێندنی بەیانیان لە رۆژی ٢/ ١ / ٢٠٢٢ تاوەکو ٦/ ١ / ٢٠٢٢ رابگیرێت و سەرجەم تاقیکردنەوەکانی ئەو ماوەیە دوادەخرێن و لەرۆژی شەممە رۆژی ٨/ ١ / ٢٠٢٢ دەست بەدەوامی خوێندن و تاقیکردنەوەکان دەکرێتەوە، رۆژی شەممە ٨/ ١/ ٢٠٢٢ یەکەم رۆژی دەستپێکی تاقیکردنەوەکان دەبێت.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین، خوێندكاران و مامۆستایان ئاگادار دەكاتەوە كە بەھۆی کارکردنی بەردەوام لەبەشەناوخۆییەکانی زانکۆمان لەلایەن تیمێکی ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتمانی كوردستان لەسەر راسپاردەی بەرێز بافڵ جەلال تاڵەبانی بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەو دابینکردنی پێداویستیەکانیان ئەنجومەنی زانکۆ بڕیاریدا:

 

یەکەم : دەوامی خوێندنی بەیانیان لە رۆژی ٢/ ١ / ٢٠٢٢ تاوەکو ٦/ ١ / ٢٠٢٢ رابگیرێت و سەرجەم تاقیکردنەوەکانی ئەو ماوەیە دوادەخرێن و لەرۆژی شەممە رۆژی ٨/ ١ / ٢٠٢٢ دەست بەدەوامی خوێندن و تاقیکردنەوەکان دەکرێتەوە.

 

دووەم : لیژنەی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژەکان خشتەی تاقیکردنەوەکان رێکدەخەنەوە بەجۆرێک کە رۆژی شەممە ٨/ ١/ ٢٠٢٢ یەکەم رۆژی دەستپێکی تاقیکردنەوەکان بێت بەگوێرەی تایبەتمەندی کۆلێژەکان .

 

سێیەم: ئەم بڕیارانە خوێندنی ئێواران ناگرێتەوە بەلکو تەنھا رەچاوی ھاوکاریکردنی ئەو خوێندکارانە دەکرێت کە نیشتەجێی بەشە ناوخۆییەکانن لەلایەن بەشەکانەوە.

 

ئەنجومەنی زانکۆی راپەرین