گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کچێکى 14 ساڵ لە باوەشى دایکیدا بەفیشەکى پۆلیس کوژرا

2021.12.29 - 19:37
App store icon Play store icon Play store icon
کچێکى 14 ساڵ لە باوەشى دایکیدا بەفیشەکى پۆلیس کوژرا

ناس کورد-

 

دایکى کچێکى تەمەن 14 ساڵ رایگەیاند، کچەکەى لەباوەشیدا بووە کاتێک بە گولـلەى هەڵەى پۆلیسێک لەشارى لۆس ئەنجلۆسى ئەمەریکا پێکراوە و بەهۆیەوە گیانى لەدەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کچکە کە ناوى فالنتينا ئوريلانا رۆژى 23 ى کانونى یەکەم لەگەڵ دایکیدا بوو کاتێک پۆلیسێک تەقەى لە گومانلێکراوێک کرد و بەهۆیەوە فیشەکەکە بەربەستێکى بڕى و بەر ئەو کچە کەوت، ئەوەش بەپێی پێگەى بی بی سی.

 سوليداد بيرالتا دایکى ئەو کچە بەگریانەوە باسى لەوەکرد کە چۆن داواى هاوکارى لە پۆلیس کردووە تا یارمەتى بدەن، بەڵام ئەوان جێیانهێشتووە.

 

لەبەیاننامەیەکدا کە پارێزەرەکەى خوێندییەوە دایکى ئەو کچە باسى لەوەکردووە کە چۆن گوێیان لەهاوار و دەنگى بەرزبووە لەدەرەوەى ژورێکى جلوبەرگ کاتێک جلوبەرگێکیان تاقیکردووەتەوە بۆ ئەوەى بۆ سەرى ساڵ بیپۆشن، لە بازاڕى نۆرس هۆلیۆد.

  

 دەشڵێت کچەکەى لە باوەش گرتووە و هەستیکردووە کە شتێک پێکاویەتى و کەوتووەتە سەر زەوى، هەوڵیداوە هەڵبسێتەوە بەڵام بێ ئەنجام بووە.

"کچەکەم لە نێوان دەستەکانمدا مرد، هاوارمکرد یارمەتیم بدەن، بەڵام کەس نەهات بە هانامەوە، دوا هەناسەى کچەکەم لە باوەشمدا قورسترین ئازارە".

  

  فەرماندەى پۆلیسى لۆس ئەنجلۆس بەڵێنیدا لێکۆڵینەوەى تەواو بکات لەو رووداوە.