ناس کورد-
پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى بەتۆمەتى تەقەکردن راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، دوای ئەوەی لەگەڕەکی ئازادی شاری سلێمانی دەنگی تەقە بیسترا، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئازادی گەیشتنە ئەو شوێنەی تەقەکەی لێکرابو، توانرا تەقەکەرەکە دەستگیربکەن و دەستیشبگرن بەسەر ئەو دەمانچەیەدا کە تۆمەتبارەکە تەقەی پێکردبوو.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەئێستادا تۆمەتبار (ز، ط، ر) لەدایکبووی ٢٠٠٠ بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.