گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاگادارییەکى نوێ لەسه‌ركونسوڵگه‌ری ئێران لەسلێمانى لەبارەى گەشتى بێ ڤیزا

2021.12.29 - 17:48
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەکى نوێ لەسه‌ركونسوڵگه‌ری ئێران لەسلێمانى لەبارەى گەشتى بێ ڤیزا

ناس کورد-

 

سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی رایگەیاند، لێدانى مۆرى تایبەت بە وەرگرتنى ڤاکسین لە پاسپۆرت لەکاتى سەردانیکردنى ئەو وڵاتە بەماناى رێگەدان بەگەشتکردن دێت بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ به‌بێ پێویست بوون به‌ وه‌رگرتنی ڤیزا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاگادارییەکى سه‌ركونسوڵگه‌رییەکە، ته‌نها به‌ كارتی دوو ژه‌مه‌ ڤاكسینی كۆرۆنا (كه‌ 15 رۆژ به‌سه‌ر ژه‌می دووه‌م دا تیپه‌ڕی كردبێت) و هه‌روه‌ها ئه‌نجامی نێگه‌تیڤی پشكنینی PCR به‌ ماوه‌ی 96 كاتژمێر و به‌بێ پێویست بوون به‌ وه‌رگرتنی ڤیزا، هاوڵاتییان ده‌توانن له‌ ڕێگه‌ی سنوره‌ ئاسمانیه‌كانه‌وه‌ بچنه‌ناو ئێرانه‌وه‌ و مۆری ناو پاسپۆرته‌كه‌ به‌ مانای وه‌رگرتنی ڤیزا دێت بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ مانه‌وه‌ له‌ ئێران دا.

 

دەقى ئاگادارییەکە:

 

ئاگاداری: به‌رده‌وامی گه‌شتی هاوڵاتیانی عێراق بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ ڕێگه‌ی ئاسمانیه‌وه‌ به‌بێ پێویست بوون به‌ وه‌رگرتنی ڤیزا

 

دابه‌دوای ئاگاداریی پێشوو تایبه‌ت به‌ سنورداركردنی پێدانی ڤیزای گه‌شتیاری و زیاره‌تی بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ له‌ 25ی كانوونی یه‌كه‌می 2021ی زایینیه‌وه‌، سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی ئاگاداری ته‌واوی هاوڵاتیانی عێراق ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ته‌نها به‌ كارتی دوو ژه‌مه‌ ڤاكسینی كۆرۆنا (كه‌ 15 رۆژ به‌سه‌ر ژه‌می دووه‌م دا تیپه‌ڕی كردبێت) و هه‌روه‌ها ئه‌نجامی نێگه‌تیڤی پشكنینی PCR به‌ ماوه‌ی 96 كاتژمێر و به‌بێ پێویست بوون به‌ وه‌رگرتنی ڤیزا، ده‌توانن له‌ ڕێگه‌ی سنوره‌ ئاسمانیه‌كانه‌وه‌ بچنه‌ناو كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ و مۆری ناو پاسپۆرته‌كه‌ به‌ مانای وه‌رگرتنی ڤیزا دێت بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ مانه‌وه‌ له‌ ئێران دا.