گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وه‌ڵامى به‌رپرسانى یه‌كێتى ده‌داته‌وه‌

كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ: به‌خواست وئیراده‌ی هه‌موو لایه‌ك كابینه‌ى نوێى پێكهات

2019.07.12 - 11:58
App store icon Play store icon Play store icon
كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ: به‌خواست وئیراده‌ی هه‌موو لایه‌ك كابینه‌ى نوێى پێكهات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد پێچه‌وانه‌ى ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانى حزبه‌كه‌ى، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی پێكهینانى كابینه‌ى نوێ حكومه‌ت به‌خواستى هه‌مووان ناو ده‌بات. . ئەمڕۆ هەینی 12ی تەمموزی 2019، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا کە بۆ پێرۆزبایى كردن له‌كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت بڵاویكردووته‌وه‌، كۆسره‌ت ڕه‌سول جێگرى یه‌كه‌مى سكرتێرى گشتی یه‌كێتى ڕایگه‌یاندوه‌: "دواجا ر به‌ خواست وئیراده‌ی هه‌موو لایه‌ك تێكڕای ئاسته‌نگه‌كانمان بڕی، كابینه‌ی نۆهه‌می حكومه‌تی هه‌رێمیش به‌ ستافێكی نوێوه‌ پێكهێنرا." . کۆسرەت ڕەسوڵ داوای له‌سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره‌كانى كابینه‌ى كردووه‌،  ژیرانه‌ تواناكانیان بخه‌نه‌ خزمه‌ت دابینكردنی ئاشتی و ئارامی و ئاسایشی نیشتمانی مسۆگه‌ر بكه‌ن. . په‌یامه‌كه‌ى كۆسره‌ت ڕه‌سول له‌كاتێكدایه‌، چه‌ند به‌رپرسێكى باڵاى حزبه‌كه‌ى ڕه‌خنه‌ى توندیان له‌شێوازى دیارىكردنى وه‌زیره‌كان له‌پشكى یه‌كێتى و كۆى پڕۆسه‌ى پێكهێنانى كابینه‌كه‌ گرت و به‌كابینه‌ى تێكۆشه‌رانى شاخ و نائه‌كادیمیش وه‌سفیان كرد. . سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كى ترى به‌رپرسان و كادیرانى ئه‌و حزبه‌ ڕه‌خنه‌یان له‌وه‌گرتووە، باڵى ناوه‌ندى بڕیارى كۆنى ناو یه‌كێتى هه‌یمه‌نه‌ى به‌سه‌ر بڕیارى یه‌كلا كردنه‌وه‌ى پۆسته‌ وزارییه‌كانى یه‌كێتیىدا هه‌بووه‌، ئه‌وه‌ش به‌قازانجى ئه‌و باڵه‌ و بێبه‌شكردنى باڵەکانی ترى یه‌كێتى شكاوه‌ته‌وه‌.