گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دلیرە و دۆلار

لیرەی توركی جارێكی تر شكا

2021.12.29 - 09:28
App store icon Play store icon Play store icon
لیرەی توركی جارێكی تر شكا

ناس كورد-

نرخی لیرەی توركی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی جارێكی تر  ڕووی لە نزمبوونەوە كرد بە ڕێژەی 2%، دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردووبەرزبوونەوەی سیحراوی بەخۆیەوە بینی دوای چەند بڕیارێكی ئەردۆغان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەئێستا یەك دۆلاری ئەمریكی یەكسانە بە 11.8 لیرەی توركی، لەمساڵدا دراوە توركییەكە 37% ی نرخەكەی لەدەستداوە.

 

هەفتەی ڕابردوو نرخی لیرە 50% بەرزبوویەوە دوای چەند بڕیارێكی ئابوری دەوڵەت بۆ. پشتگیریكردنی دراوی نیشتمانی.

 

بەپێی بەدواداچوونێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ڕێژەی هەڵئاوسان گەیشتووەتە 30.6% لە مانگی كانونی دووەمدا، ئەوەش بەرزترینە لە ساڵی 2003ەوە، واتە سێ مانگ پێش ئەوەی حزبی داد و گەشەپێدان كە ئێستا دەسەڵاتدارە بێتە سەر دەسەڵات.