ناس كورد-
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، لە ئەگەری دەركەوتنی شەپۆلی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا یاخود تۆماركردنی گوڕاوی نوێیئۆمیكرۆن، هیچ نیازێك نییە بۆ دووبارە سەپاندنەوەی كەرەنتینەی تەواوەتی یاخود نیمچەیی یان ڕاگرتنی خوێندنی ناو پۆل و گەڕانەوە بۆ خوێندنی ئۆنلاین.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەیف بەدر لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فەرمی عێراقییە (٢٩ی كانونی یەكەمی ٢٠٢١) ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "ئێستا وەزارەتەکە جەخت لە زیادكردنی ژمارەی كوتراوان بە ڤاكسین دەكات، لە ئەگەری دەركەوتنی هەر شەپۆلێكیش، کار دەكەین لەسەر زیادكردنی ڕێكار و ڕاسپاردەکان بۆ لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی بۆ بڕیاردانی گونجاو”.
وتیشی، "لە هەوڵی پەرەپێدانی تاقیگەکانداین بۆ دەستنیشانکردنی جۆری نوێی گۆڕاوی كۆرۆنا."