گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى بڕیارەکانى بەغدا

لیژنەى دارایی قسەى نوێ لەسەر 200 ملیارەکەى هەرێم دەکات

2021.12.28 - 23:45
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەى دارایی قسەى نوێ لەسەر 200 ملیارەکەى هەرێم دەکات

ناس کورد-

 

ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، ناردنى 200 ملیار دینارەکەى هەرێم دەبێت لەلایەن بەغداوە بەردەوام بێت تا پەسەندکردنى بودجەیەکى نوێ، چونکە بەشێکە لە خەرجى بەکاربردن کە وەزارەتى دارایی بڕیارى خەرجکردنی داوە بەرێژەى 1/12.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شیروان میرزا (28ی کانونی یەکەمی 2021)  بە "ناس کورد" ى راگەیاند "خەرجى بەڕێژەى 1/12 بەواتاى ئەوە دێت کە خەرجى بەکاربردن دواى دابەشکردنى بەو ڕێژەیە خەرجدەکرێت، 200 ملیارەکەى هەرێمیش بەشێکى لە خەرجى و پێویستە خەرجبکرێت".

 

وتیشى "بەپێی رێککەوتنى هەرێم و بەغدا ناردنى ئەو پارەیە دەبێت تا پەسەندکردنى بودجەیەکى نوێ بەردەوام بێت".

 

وەزارەتى دارایی عێراق (28ی کانونی یەکەمی 2021) چەند بڕیارێکى دەرکرد بۆ خەرجکردنى پارە لەساڵى 2022 بەشێوەى 1/12 ى بوجەى ئەمساڵ، ئەوەش بەهۆى نەبوونى یاساى نوێی بە بودجەوە.  

  

  بەپێی بڕیارەکانى وەزارەتەکە (28ی کانونی یەکەمی 2021) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە و ئاڕاستەى سەرجەم وەزارەتەکان کراوە، وەزارەت و دەستە نەبەستراوەکان بە وەزارەت و پارێزگاکان دەسەڵاتى تەواویان هەیە بۆ خەرجکردنى پارە لەمانگى کانونى دووەمى 2022 ەوە بەرێژەى 1/12 تا پەسەندکردنى بودجەى نوێ.