ناس کورد-
پێشبینییە کەشناسییە دورمەوداکان ئاماژە بەئەگەرى دوو شەپۆلى بەفر و باران دەکەن کە بە دوو قۆناغ ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و بۆ ماوەی هەفتەیەك بەردەوام دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی رێکخراوى ئارمشەى کەشناسی، پێشبینی هاتنی شەپۆلێكی بەفر و بارانی فراوان دەکرێت لەسەرەتای ساڵدا و ڕەنگە بۆ ماوەی هەفتەیەك كاریگەری بمێنێتەوه. بە پێی لێکدانەوەی گۆرانکارییەکانی مانگە دەستکردەکان، لە نوێترین گۆڕانكاریدا دەرکەوتوە کە شەپۆلەكە زۆڕ باشه و سەرانسەریە بە دوو قۆناغ، بەڵام گۆڕانكاری زۆر بەردەوامە.
بەپێی پێشبینییەکە شەپۆلەكە بە دوو قۆناغ دەبێت:
قۆناغی یەكەم/ باران بارین ڕۆژی شەممە 1/1/2022 دەستپێدەكات لەپێشدا بارانی پچڕ پچڕ و لاوازە لەشەوی شەممە دەگاتە سەرجەم ناوچەكانی كوردستان و بەھەمان شێوە رۆژی یەك شەممە 2/1/2022 باران بارین بەشێوەی مام ناوەندە.
قۆناغی دووەم/ ڕۆژی دوو شەممە 3/1/2022 پێشبینی بارانی بەھێز و تەرزە دەكرێت لەزۆربەی ناوچەكان، پێشبینی لافاو دەكرێت و پێشبینی بارینی بەفری زۆر دەكرێت لەبەشێك لەسەنتەری شار و ناوچە شاخاوییەكان.
لاى خۆیەوە، سادق عەتییە کەشناسی عێراقى پێشبینیکرد لەئەمشەوەوە نمە باران لەناوچەکانى باشورى عێراق دەستپێبکات و تا رۆژى چوارشەممە سەرتاسەرى وڵات بگرێتەوە و تا رۆژى هەینى بخایەنێت، رۆژى شەممەش باران دەستپێبکاتەوە و تا سێ شەممە بەردەوام بێت.