گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەدر تەنها سێ سەرکردە بانگهێشت دەکات بۆ ماڵەکەی خۆی

2021.12.28 - 21:39
App store icon Play store icon Play store icon
سەدر تەنها سێ سەرکردە بانگهێشت دەکات بۆ ماڵەکەی خۆی

ناس کورد-

 

موقتەدا سەدر رابەرى رەوتى سەدر سێ سەرکردەى چوارچێوەى هەماهەنگى بانگهێشتکرد بۆ ماڵەکەى خۆى بەمەبەستى گفتوگۆکردن لەسەر قۆناغى دواى پەسەسەندکردنى ئەنجامى هەڵبژاردن و پێکهێنانى حکومەت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی کەناڵى (UTV) عێراقى، بانگهێشتەکەى سەدر تەنها بۆ هادى عامرى، قەیس خەزعەلى و فالح فەیازە و نورى مالیکى نەگرتووەتەوە کە یەکێکە لەسەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان.

 

بانگهێشتتەکەى سەدر دواى رۆژێک دێت لە پەسەندکردنى ئەنجامى هەڵبژاردن و رەتکردنەوەى داواکەى هادى عامرى بۆ هەڵوەشاندنەوەى ئەنجامى هەڵبژاردن لەلایەن دادگاى فیدراڵییەوە.

 

کۆبوونەوەى سەدر و ئەو سەرکردانەى چوارچێوەى هەماهەنگى دەبێتە دووەم کۆبوونەوەى نێوانیان لەماوەى کەمتر لە مانگێکدا.

 

سەدر (2ی كانونی یەكەمی 2021) لەماڵی هادی عامری لەگەڵ مالیكی و حەكیم و خەزعەلی و هادی عامری کۆبووەوە و جەختیکردەوە حكومەتی داهاتوو كە نە رۆژهەڵاتی و نە رۆژئاوایی دەبێت و هی زۆرینەی نیشتمانییە.

 

سەدر هەروەها دوێنێ دووشەممە دواى پەسەندکردنى ئەنجامى هەڵبژاردن جەختى لەسەر هەمان هەڵوێست کردەوە.