گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

زیاتر لە 20 پەرلەمانتارى کوردستان لەکارێکى ’’نایاسایی’’ یەوە دەگلێن

2021.12.28 - 19:03
App store icon Play store icon Play store icon
زیاتر لە 20 پەرلەمانتارى کوردستان لەکارێکى ’’نایاسایی’’ یەوە دەگلێن

ناس کورد-

 

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، زیاتر لە 20 ئەندامى پەرلەمان بە "ناسایی" سەرقاڵى خوێندنن، لەکاتێکدا دەبێت خۆیان بۆ کارى پەرلەمانى یەکلایی بکەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەبوبەکر هەڵەدنى (28ی کانونی یەکەمی 2021) بە "ناس کورد" ى راگەیاند، بەپێی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پەیڕەوی  ناوخۆی  پەرلەمان، پەرلەمانتار دەبێت خۆیەکلاکەرەوە(متفرغ)  بێت بۆ کارەکەی، بەڵام زیاتر لە 20 پەرلەمانتار لەئێستادا سەرقاڵى خوێندنن.

 

وتیشى "بۆیە هەموو ئەو پەرلەمانتارانەی کە خوێندویانە نایاساییە، کە پەرلەمانتارى زۆربەى فراکسیۆنەکانى تێدایە و بەزۆرى لە قوبرس و تورکیا و ناوخۆى هەرێم و لوبنان دەخوێنن".

No description available.