ناس کورد-
پەرلەمانى ئوردن شەڕ و ئاڵۆزى بەخۆوە بینى، لەگەڵ دەستپێکردنى کۆبوونەوەى پەرلەمان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گۆڕانکارییە دەستورییەکان کە حکومەت رەوانەى پەرلەمانى کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شەڕەکە کاتێک هەڵگیرسا کە پەرلەمان دەستیکرد بە گفتوگۆکردن لەسەر ماددەى شەشى هەموارەکە، کە تێیدا وشەى "الأردنيات" زیادکراوە لەدەستەواژەى "الأردنيين" لەبەردەم یاسا بەشێوەیەک کە جیاوازیى لەنێوانیان نەکرێت، ئەوەش مشتومڕى زۆرى لێکەوتەوە کە گوایە پێویستە ئەوە زیاد بکرێت یاخود نا کە دواتر شەڕى لێکەوتەوە.