گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزیری پێشمەرگە: هەموو هیزەکان دەخرێنەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە

2021.12.28 - 15:36
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری پێشمەرگە: هەموو هیزەکان دەخرێنەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە

 

ناس کورد- 

وەزیری پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاند، لەئێستادا 20 لیوا لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەیە و هەنگاو بە هەنگاو هەموو هیزەکان دەخرێنەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، دەشڵێت، جموجۆڵی داعش لەو سنوورانە کەمتر بووەتەوە کە ئۆپەراسیۆنی پێشمەرگەی لێ ئەنجامدراوە و چەند لیژنەیەکیشیان بۆ رێکخستنەوەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە پێکهێناوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (سێشەممە 28ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، ""لە پڕۆسەی چاکسازی لەناو هێزەکانی پێشمەرگە، ئێستا 20 لیوا لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدان، هەروەها هێزی پشتیوانی 1 و 2 سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن، هەنگاو بە هەنگاو پڕۆسەکە جێبەجێ دەکرێت و هەموو هیزەکان دەخرێنەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە".

 

وەزیری پێشمەرگە کە بە یاوەری ژمارەیەک پلەدار و فەرماندەی هێزی پێشمەرگە سەنگەرەکانی پێشمەرگەی لە گەرمیان بەسەرکردەوە وتیشی، دوای ئۆپەراسیۆنی هێزی پێشمەرگە لە گەرمیان، جموجۆڵی چەکدارانی داعش کەمتر بووە، ئومێد دەکەین ئەو هاوکاری و هەماهەنگییەی لەگەڵ سوپای عێراق هەمانە پتەوتری بکەین و دەرفەت بۆ داعش نەهێڵینەوە بە ئارەزووی خۆی جموجۆڵ بکات".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ""چەند لیژنەیەکمان دروستکردووە بۆ سەنگەرسازی و رێکخستنەوەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە، سەردانەکەی ئەمڕۆشمان هەر بۆ ئەوە بوو تا دڵنیابین بەرنامەی کە بۆ رێکخستنەوەی سەنگەررکان دامانناوە، هەروەها ئەگەر کەموکوڕی هەیە ببینین، ئەگەر لە شوێنێکیش کاری باشکراوە دەستخۆشیان لێبکەین، مەبەستمان ئەوە هیچ کەموکوڕییەک لە سەنگەرەکان نەمێنێت".

 

شۆڕش ئیسماعیل باسی لەوەشکرد، "ئەو دوو لیوا هاوبەشەی کە بڕیارە لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق دروست بکرێن، پێکهاتەکەیان تەواو بووە و هەماهەنگی تەواو کراوە، لیوایەکی وەزارەتی پێشمەرگە گواستراوەتەوە وەزارەتی بەرگری عێراق، سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر ئەو بابەتە داوە، ئومێد دەکەین هەرچی زووە هێزەکان لەو شوێنانە دەستبەکاربن کە ئەرکیان پێسپێردراوە".